بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێڕاق لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی سعوودی ئەلحەدەس، سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق جەختی کرد: ئێمە ئەبێ پرسی هێرشەکانی تورکیا بە شێوەی سیاسی چارەسەر بکەین. سەروەریی عێڕاق هێڵی سووری ئێمەیە. ئێمە بەرژەوەندی هاوبەشمان لەگەڵ تورکیا و ئێران هەیە کە لە بواری سیاسییەوە ئەبێ بیانپارێزین. لە هەمان حاڵیشدا بە ئەو دوو وڵاتە ڕایدەگەیێنین کە سەروەریی عێراق هێڵی سووری ئێمەیە.
ناوبراو وتیشی: خاکی عێڕاق بۆ هیچ وڵاتێک هۆی نیگەرانی نییە. ئێمە خوازیاری جێبەجێ کردنی مانۆڕی هاوبەش لەگەڵ هەندێک لە وڵاتانی دراوسێین. حکومەتی عێڕاق بۆ تۆکمە کردنەوەی هێزی ئەرتەش و پڕچەک کردنی پلان دەڕێژێت.
Your Comment